پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند:” هەر فەرمانبەرێك موالیدی 1960 بێت 63ساڵی تەمەنی بێت خانەنشین دەكرێت.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران ئاشكراشیكرد:” ساڵانە لە بەرواری 1ی7 دەست دەكرێت بە خانەنشینكردنی فەرمانبەران كە تەمەنیان گەیشتبێتە 63ساڵی بەو مەرجەی خزمەتیان لە 15 ساڵی كەمتر نەبێت خانەنشین دەکرێن”.
ئەوەشی خستەڕوو:” بەشێكی زۆر لە فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكان فەرمانبەری بەتەمەنیان لێ بەدی دەكرێت، لە ئەگەری خانەشین بوونی فەرمانبەر و دانەمەزراندن و پڕنەكردنەوەی شوێنیان بۆشایی دروست دەكات.
بەپێیی زانیاریەكانی زاری كرمانجی، ساڵانە لە سنووری ئیدارەی سۆران نزیكەی 200 فەرمانبەر لە فەرمانگەو دام و دەزگا حكوومییەكان خانەنشین دەكرێن.