موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
بەڕێوەبەری کارگێڕی لە بنکەی تەندروستی سیدەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، وەک بنکەی تەندروستی تیمەکانمان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی و 24 کاتژمێر پزیشک وکارمەندانمان لە ئێشکگری دەبن.
کاروان فەیسەڵ، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە بنکەی تەندروستی سیدەکان، ئەوەشی خستەڕوو:” خۆشبەختانە ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی نائاسایی و ڕووداوی نەخوازراو لە سنوورەکەمان تۆمار نەکراوە، تەنها سێ هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخاکەیان کردووە و ئەوانیش حاڵەتەکانیان ئاسایی بوونە و دووای چارەەسەری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
گووتیشی:” لە دوای جەژن، بەشی فریاکەوتنی سیدەکان بە شێوەی فەرمی دەکرێتەوە، تەنها چەند پێداویستیەک ماون دابین بکرێن، بەمەش ئاسانکاری زۆر بۆ بنکەی تەندروستی سیدەکان دروست دەبێت”.