میدیاكانی عێراق ڕایانگەیاند” بەپێی فەرمانێكی دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتن بۆ پارە و سامانەکەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق دەرچووە”.
ئاماژەش بۆ ئەوە كراوە ” لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان بەردەوامن، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە هیچ فەرمانی دەستگیرکردن و قەدەغەکردنی گەشتکردن دژی کازمی دەرنەچووە”.
بە پێی قسەی ئەو سەرچاوەیەی كە بۆ میدیاكانی عێراق قسەی كردووە ” کازمی لە ماوەی دەستبەکاربوونی كابینەکەی تێوەگلاون لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی کە گەورەترینیان دۆسیەی دزی سەدە بوو”.