دادوەر عەباس فەرحان سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە خولی ئێستایدا بۆ دووەمجارە لە بەربەستی بەرپرسیارێتییەکی نوێی نیشتمانیدایە کە بریتییە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد” وەک ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی هەڵبژاردنی داهاتوو کە بڕیارە بەپێی ئەرکی یاسایی بێت، دەستەی کۆمیساریەکان لە دوای پەسەندکردنی یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٣ەوە کاریان کردووە، کە سێیەم هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە، لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگا و قەزاکانی ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠١٨، بۆ وەرگێڕانی دەقەکانی پەیڕەو و ڕێنمایی ڕێکخستنی کاری تەکنیکی و لۆجستی و کارگێڕی، کە بنەمای سەرەکییە بۆ جێبەجێکردن، هەروەها کار دەکرێت لەسەر ئامادەکردنی خشتەی کاتی کارکردن کە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە خۆدەگرێت تا ڕۆژی دەنگدان”.
وتیشی” ئەمڕۆ دەستەی کۆمسیاران هەنگاوی یەکەمی ڕادەگەیەنێت و بڕیاردرا لە ڕۆژی ١ی تەمووز تا ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکان بکرێتەوە کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە هەرێمێکدا هەیە”.
لە درێژەی قسەکانیدا دادوەر عەباس فەرحان داوای لە سەرجەم پارت و هاوپەیمانییە سیاسییەکان کرد کە دەیانەوێت بەشداری بکەن، داواکارییەکانیان پێشکەش بە بەشی کاروباری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە وادەی دیاریکراودا بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان.
ڕاشیگەیاند” تایبەتمەندی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەوەدایە کە دوای (١٠) ساڵ بەسەر ئەنجامدانی دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٣دا هات، هەروەها دەستەی کۆمسیارانیش بڕیاریداوە بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامی بدات”.