زاری کرمانجی – سۆران:
بەبۆنەی راگەیاندنی پشووی جەژنی قوربانەوە، لە پەیامێکیاندا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری “مین”ـی هەولێر، ڕایگەیاند:” داوا لە هاونیشتیمانیانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین، لە کاتی گەشت و سەیراندا لە رۆژانی پشووی جەژن نزیکی ناوچە مەترسیدارەکان و کێڵگەمینەکان نەکەونەوە و خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر،ئاماژەشی بەوەداوە، لەکاتی بوونی مەترسی ” مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی ” وە بۆ مەبەستی وەرگرتنی رێنمایی پێویست و بۆ هەواڵدان لەسەر بینینی هەر پارچەیەکی تەقەمەنی بە تایبەتی مین، دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بەهێلی گەرمی دەزگای مین ژمارە( ١٨٢ ) بکەن کە بێبەرامبەر لە ٢٤ کاتژمێردا هێلەکە کراوەیە بۆخزمەتی هاونیشتیمانیان و تیمەکانی فریاگوزاری و شارەزایانی بواری هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی ئامادەکراون بۆ بەهاناوەچوونی هاونیشتیمانیان لە کاتی پێویستدا.
هیواخوازین لەخۆشیدابن و جەژنێکی ئاسوودە بۆ هەموان دەخوازین.