وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت” له رۆژانی جهژنی قورباندا (١٦ بۆ ١٧) کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشان دەدرێت”.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمرۆ سێشهممه ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد” بە بەرهەمهێنانی (٣٨٠٠) مێگاوات کارەبا و بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا (١٦ بۆ ١٧) کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشانی دەدات”.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرهەمهێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە (٢٤) کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.