پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” بە مەبەستی دانانی پلان بۆ رۆژانی جهژنی قوربانی پیرۆز عهقیدی هاتووچۆ زرار حسێن عهزیز، بهرِيَوهبهرى هاتووچۆی سۆران، لەگەڵ بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران کۆبووهوه، بە پيێ ئەو پلانەی کە دانراوە کارمەندانی هاتووچۆ و سەرجەم کامێراکانی چاودێری خێرایی گەڕۆک لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە و ناوچە گەشتیارییەکان جێگر دەکرێن”.
عەقید موحسین تەحسین، ئەوەشی خستەڕوو:” تیمەکانمان بەدیاریکراوی لەرێگای سپیک خەلیفان، بەهۆی کارکردن لەو شەقامە و بوونی یەکساید، بۆ دروست نەبوونی ئاستەنگ جێگیر دەکرێن و سەرجەم ئەفسەرو کارمەندان لەرۆژانی جەژن لە ئەرکدادەبن”.
گووتيشى ” ئامانجی ئێمە فەراهەمکردنی کەشێکی ئارامی هاتووچۆیە بۆ شۆفێران و هاوولآتييان، داواكارين لە شۆفێران هاوکارمان بن و خۆیان بەدووربگرن، لە خێرایی لێخوڕِین و پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.”