موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەمەبەستی ڕەخساندنی دۆخێكی ئارام و ئاسایی لە رۆژانی جەژنی قوربان، تیمەكانمان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی، هاووڵاتییانی سنوورەكەمان دڵنیا دەكەینەوە پارێزەری سەر و ماڵیان دەبین .
مقەدەم ئارام غەفور، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی سیدەكان، بۆ زاری كرمانجی دووپاتی كردەوە، بۆ هەر سێ رۆژی جەژن ئێشكگری 24 كاتژمێریمان دەبێت و لە هەمان كات مەفرەزەی گەڕۆكیشمان لە سەنتەری سیدەكان تاكو بەرمیزە دەبێت .
گووتیشی:” لە رۆژانی رابردوو لە گەڵ تەواوی موختار و ڕیش سپیەكانی سنووری قەزای سیدەكان كۆبوونەوەمان كردووە، بە مەبەستی پابەند بوونی هاووڵاتییان بۆ تۆمار كردنی چەكی خۆیان”.