پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بەزاری کرامانجی راگەیاند:” لە ماوەی یەک هەفتەى رابردوو زياتر لە پێنج رووداوی ئاگر کەوتنەوە بە هۆی شۆرتی کارەباو بەهۆکاری نادیار لەسنووری ئیدارەی سۆران تۆمار کراوون، جگە لەزیانی ماددی زیانی گیانی بەدوواوە نەبووە.
راید رەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران گووتیشی:” ساڵانە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر بەرووداوی تۆپباران و بۆردوومان و بەهۆکاری نادیارو هەندیک جاریش بەهۆی شۆرتی کارەباوە دەیان دۆنم لە پوش و پاوان ورەزوو باخی هاووڵاتیان دەسوتێت و زیان بەهاووڵاتییان و سرووشتی دەڤەرەكە دەگەیەنێت”.
دەشڵێت ” بەڕێوەبەرایەتی و بنكەكانی سنوورەكەمان 24 كاتژمێر لە ئامادەباشیدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەر رووداوێكی نەخوازراو، داواكاریشین لە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكانی بەرگری شارستانی بن، لە پێناو پاراستنی سەروماڵی خۆیان و سروشتی جوانی دەڤەرەكە.