زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی ئاشتی فێركاری سۆران، دەڵێت ” سەرەڕایی پشووی فەرمی رۆژانی جەژنی قوربان، پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان بەپێی خشتەی دیاریكراو لە خزمەت هاووڵاتییان دەبن.
ئازاد ساڵح، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی ئاشتی فێركاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” سەرەڕایی پشووی فەرمی رۆژانی جەژنی قوربان، كەچی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان بە 24 كاتژمێر لە ئامادەباشیدا دەبێت بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و هەر رووداوێكی نەخوازراو”.
گووتیشی: ” خشتەیەك بۆ داوامی پزیشك و كارمەندانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی دیاریكراوە، بەپێی خشتەكە لە ئامادەباشیدادەبن.