زاری كرمانجی-سۆران
لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا لە زۆربەی لایەنە كوردییەكانی كەركووك دەكرێت، كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن بۆ گفتگۆكردن لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگای كەركووك.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاری كرمانجی راگەیاند ” وەك پرسێكی نەوتەوەیی و بوونی كۆدەنگییەك، لەسەر بانگهێشتی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای لە لایەنەكانی كورد لە كەركووك دەكرێت، كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكە”.
ئاماژە بەوەش دەكرێت ” ئامانجی پارتی لەم كارە بە فیڕۆنەچوونی دەنگی كورد و بەهێزبوونییەتی لە كەركووك، بەمەش بەشێكی زۆری لایەنە كوردییەكان بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن.