زاری کرمانجی-خەلیفان
بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، دەڵێت ” جگەلە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی دووسایدی سپیلك-خەلیفان، چەند پڕۆژەیەكی دیكە لە سنوورەكهمان بەردەوامیان هەیە.
مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، بە زاری کرمانجی گووت ” لەم رۆژانەی رابردوو لهگهڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی پڕِۆژەی دووسایدی سپیلک -خەلیفانمان کرد، كه قۆناغی یەکەمی قیڕتاوکردنی سایدێک دەستی پێکردووە و بەدواداچوون لەسەر ھەنگاوەکانی بەرەوپێش چونی کارەکان کرا”.
گووتیشی ” دواتر پڕۆژەی کۆنکریت کردنی چەند کۆڵانێکمان لە گەڕەکی باویان بەسەر کردنەوە، بە بڕی (٤٨٠٠) مەتر دووجا بە گوژمەی (١٣٧،٩٥٠،٠٠٠) لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێن”.
دواتریش سەردانی کوشتارگەی خەلیفانمان کرد، بە یاوەری لیژنەی ئابووی بۆ دڵنیا بوون لە پاک و خاوێنی و جێبەجێ کردنی رێنماییەکان بەرامبەر خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون.