محەممەد مەحموود- سۆران:
بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان و چۆنیەتی پێشوازیکردن لە گەشتیاران و رەخساندنی کەشتێکی ئارام بۆ هاونیشتیمانیان، پۆلیسی سۆران پلانی رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند”.
لەمبارەیەوە عەقید شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر سەران لەتیف، بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران کۆبونەوەیەکی گشتی لەگەڵ گشت بەرێوەبەری بەشەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەنجام دا سەبارەت بە پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژنی قوربان هەروەها تیشک خرایە سەر ئەوەی گشت کارمەندانمان لەژێر فەرمانی ئەفسەرانی ئێشکگری ٢٤ کاتژمێر لە ئەرکدابن بۆ ڕۆژانی چەژنی قوربان بۆ ئەوەی بەجوانترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بکرێت و سەر و ماڵی هاووڵاتییان بپارێزرێ”.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکرد ” هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژە بەوەکرا ئەبێ زیاد لەپێویست ڕێز لە گەشتیاران و هاووڵاتییان بگیرێ پاشان ئاگاداری گشت بەرێوەبەری بەشەکان کرایەوە بەجددی کار لەسەر ئەوە بکەن کە خەڵک وشیار بکەنەوە کە چەکی بێ مۆڵەت لە بنکەکانی تۆمار کردنی چەک تۆمار بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت”.
لە کۆتایی قسەکانیدا شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ژمارە تەلەفۆنەکانی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردنەوە بۆ ئەوەی لە كاتی هەر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
١٠٤
١٢٤
١٣٤
١٤٤ – ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆڕەک بەتەنها بەبێ كۆد
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ کۆرەک ، ڤایبەر ، واتساب …