د. كامەران رەسوڵ
د. كامەران رەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك و ئەندامی پڕۆفیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك دەڵێت: تێكچوونی خەو و خەو زڕان یەكێكە لە كێشەیەكی تەندروستی هەرە بڵاوەكانی ئەم سەردەمە و چەندین دەرئەنجامی خراپی هەیە، زۆر گرنگیشە هۆكارەكانی دەستنیشان بكرێت، بەڵام كۆمەڵێ خواردنەوە هەیە ئەگەر شەوان بخورێنەوە یارمەتی خێرا نووستن و چارەسەی خەو زڕاندن دەدەن لەوانەش:
-شیری گەرم : چونكە ماددەی تریبتۆڤانی تێدایە، یارمەتی زیاتر رژاندنی هۆرمۆنی سێڕۆتین دەدات، یەكێكە لە هۆرمۆنەكانی دڵخۆشی و لەناو لەشدا دەگۆڕێت بۆ هۆرمۆنی میلاتۆنین، هەروەها شیری گەرم یارمەتی هێمن بوونەوە و كەمكردنەوەی قەلەقی دەدات.
- شەربەتی گێلاس: ماددەی تریبتۆڤانی تێدایە، گێلاسی ترش یان توند باشترە چونكە شەش ئەوەندە زیاتر هۆرمۆنی میلاتۆنین دروست دەكات و جگە لە سوودە تەندروستییەكانی دیكەی.
-چای گوڵەبەیبوون: چوار كەوچكی چێشت لە گوڵەبەیبوونی سەوز یان وشككراو بكەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم بۆ ماوەی پێنچ خولەك و دوای پاڵاوتن بیخۆرەوە . - چای نەعنا: نەعنای سەوز بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم و پاش 6 خولەك بیخۆرەوە.
-ئاوی گوێزی هیندی: دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و پۆتاسێوم، یارمەتیدەرە بۆ زوو خەوتن. - شەربەتی مۆز: ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم هەروەها ماددەی تریپتۆفان و سێڕۆتۆنین، بۆ زیاتر سوود وەرگرتن لێی دەكرێ لەگەڵ شیر تێكەڵاو بكرێت و وەك شیر مۆز بخورێتەوە.
-یانسۆن: دوو كەوچكی چێشت گەڵای هاڕاو بخەرە ناو یەك كووپ ئاو، بۆ ماوەی ٦ خولەك بیكوڵێنە و دوای پاڵاوتن بیخۆرەوە.