ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەسەر تویتەرەكەی لە بارەی كوژرانی ژینا ئەمینی كچ كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان نووسیویەتی ” دەبووا مەهسا ئەمینی ئێستا لە ژیاندا بووایە، بەڵام لە جیاتی ئەوە ئەمەریكا و گەلی ئێران ماتەمینی بۆ دەگێڕن. ئێمە داوا لە حكومەتی ئێران دەكەین كۆتایی بهێنێت بەو سەركوتكردنە سیستماتیكیەی دژی ژنان، وە ڕێگە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە بدات.”
هەروەها وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا نێد پرایس ئەویش بەو شێوەیە لەسەر كوشتنی ژینا لە تویتەر نووسیویەتی “ژنانی ئێران نابێت دەستگیربكرێن لەسەر ئەوەی چ جۆرە جلوبەرگێك بۆخۆیان هەڵدەبژێرن، ئینجا چ جای دڕندانە لێیان بدرێت. پێویستە حكومەتی ئێران گوێبیستی ئەوانە بێت كە ناڕەزایی دەردەبڕن لەسەر كوژرانی بێ بەزەییانەی مەهسا ئەمینی لە دەستگیركردنی پۆلیسدا، نەك تەقەیان لێبكات.”