خاوەن كەپرەكان دەبێت مۆڵەت دەربهێنن ئەگەرنا سزا دەدرێن
مستەفا دۆلەمەری- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران، بۆ زاری کرمانجی،دەڵێت:” زیاتر لە هەزار کەپری گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران هەنە و ئەو کەپرە گەشتیارانە نزیکەی ١٠ هەزار گەشتیار لە خۆ دەگرێت، جگە لە گەشتیاری ناوخۆیی، گەشتیارێكی زۆری عەرەب روو لە ناوچە گەشتیارییەكان دەكەن.
فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران، گوتیشی:” رێنمای نوێ دەرچووە بۆ ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی گەشتیاریان نییە و ئەگەر پابەند نەبن بە دەرهێنانی مۆڵەت سزا دەدرێن، بۆیە بانگەواز دەکەین ئەوانەی کە مۆڵەتیان نییە بە زووترین کات بێن مۆڵەت دەربهێنن ئەگەرنا سزاکە زۆر قورس دەبێت لەسەریان.