زاری كرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ دووشهممە، لە پرێس كۆنفرانسێكدا، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆتاییهاتنی ئەركەكانی لە پەرلەمان راگەیاند.
لە پرێس كۆنفرانسەكەدا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشهممە ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٣، فراكسیۆنەكەمان ئەركی پەرلەمانیی خۆی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێ هێنا.
هەر لە پرێس كۆنفرانسەكەدا ئاماژە بەوە درا، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەم مانگەوە مووچەكانی پەرلەمانتاریی خۆیان ڕەت دەكەنەوە.