موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
ئەمڕۆ دووشەممە، لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی سیدەکان، چوارەمین کۆنفڕانسی سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامان ئەنجامدرا و ستافێکی نوێ هەڵبژێردرا .
هۆشەنگ وەسمان سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە ژێر دروشمی نوێبوونەوە و بەردەوامی، سەنتەرەکەمان ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ناوخۆ هۆبەی کۆمەڵەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، و بە بەشداری زۆرینەی ئەندامان چوارەمین کۆنفڕانس ئەنجامدا.
ئاشکراشی کرد:” پێنج کەس وەک دەستەی کارگێڕی سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان هەڵبژێردراین، پێکهاتوون لە ” هۆشەنگ وەسمان، ئەمیر عەبدولواحید، هوشیار فەرحان، چیا حامد، مەڕوا قاسم، لەگەڵ هەردوو یەدەگ ” چیا موحسین، عەونی عەبدولجەبار، بەندەش بە دەنگی دەستەی کارگێڕی بوومە ” سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان “.