زاری كرمانجی- سۆران:
هه‌ر له به‌رلین پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆبیاس لیندنه‌ر وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونهوهکهدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵیی خۆی به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسی له ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌رلین كرد، هه‌روه‌ها داوای كرد ئه‌ڵمانیا له پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌رده‌وام بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز لیندنه‌ر ئاماده‌ییی ئه‌ڵمانیای دووپات کرده‌وه بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان لە هه‌ر کاتێک و بوارێک‌دا پێویست بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له به‌رده‌وامیی ئه‌رکی هێزه ئه‌ڵمانییه‌کان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا کرده‌وه.
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبژاردن و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆیوونه‌وه‌که بوو که به‌ڕێز باڵیۆزی عێراق له به‌رلین ئاماده‌ی بوو.