زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
ڕکابەری کۆمپانیای Neuralink بە بەرهەمهێنانی چیپێکی مێشک بەناوی Precision Neuroscienc
توانی بە سەرکەوتوویی لە یەکەم تاقیکردنەوەی مرۆڤی چیپەکانی دەربچێت.
ئەم چیپە کە پەیوەندیەکی دیجیتاڵی لە نێوان مێشک و کۆمپیوتەر دروستدەکات لەسەر سێ کەس تاقیکراوەتەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان زۆر باش و ئەرێنی بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە کەناڵی CNBC بڵاوی کردۆتەوە، کرایگ مێرمێل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای Precision لە پشتەوەی ژووری نەشتەرگەری چاوەڕێی ئەنجامەکانی دەکرد، کاتێک ئەم چیپانە تاقیکرانەوە.
ئەمە یەکەمجار بوو کە چیپە زۆر تەنکەکانی کۆمپانیای Precision لەسەر نەخۆشەکان تاقیکرانەوە. دوای دانانی ئەم چیپە وێنەی چالاکیی مێشکی کەسەکە لەسەر مۆنیتەرەکە بینرا. بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم کۆمپانیایە، یەکێک لە ڕوونترین وێنەکانی بیری مرۆڤ لەم وێنەیەد بینراوە.
ئەم چیپە بەهۆی تەنکیەکەیەوە زۆر بە ئاسانی دەبەسترێتەوە بە مێشک بێ هەبوونی هیچ زیانێک، ماوەی دانانی چیپەکە لەناو سەری نەخۆشەکان تەنیا 15 خولەک بوو.