چەند گوندێك ئاوەدان دەكرێنەوە
مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
لە ١٠ -٥-٢٠٢٣ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە رووی گەشتیاراندا كرایەوە، دوای قیڕتاوكردنی رێگاکە هاتووچۆی بازرگانیش تێدا دەکرێت.
کۆڤان رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بە زاری کرمانجی، راگەیاند: بەهۆی کردنەوەی دەروازەی زێت چەند گوندێك ئاوەدان دەکرێنەوە بەتایبەتی لە ئێستادا هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی سێ گوند دەدرێت، ئەویش گوندەكانی زێت، ئێدلبی و هوپە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە قۆناغی دووەمی رێگەی زێت ئەویش قیرتاو کردنی ڕێگاكەیە بە درێژایی ١٣ کم.