سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی و ئێستای مانچێستەر یونایتد وادەی وازهێنان لەیاریی کردن ئاشکرا دەکات.
موشەکەکەی مادێرا، دۆن، تۆڕنادۆ و پاشای تۆپی پێ ئەو نازناوانەن کە بەردەوام هاندەران لەبری ناوەکەی بەکاری دەهێنن. گەیشتوەتە تەمەنی 37 ساڵی هێشتا ئەوەی هەمیشە خەونی پێوە بینیوە و هەوڵی بۆداوە بەدەستی نەهێناوە، جامی جیهانی لەگەڵ پۆرتوگێز ئەو نازناوەیە، کە کریس خەونی پێوە دەبینێت دەمێکە عەوداڵی لەباوەش گرتنیەتی، پێدەچێح مۆندیالی 2022 دوا هەلی موشەکەکەی مادێرا بێت بۆ دەستبەری خەونەکەی.
دۆن رۆناڵدۆ، لەماوەی یاریی کردنی بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال توانیویەتی 2 نازناو بەدەست بهێنێت، ئەوانیش یۆرۆی 2016 و نەیشن لیگی 2019، ماوەتەسەر ئەوەی جامی جیهانیش بۆیەکەمین جار لەمێژووی خۆی و هەڵبژاردەکەی بخاتە ریزیان.
19 ساڵە کریسی گۆڵکار بەدرێسی بڕازیلەکەی ئەوروپا لەنێو یاریگەکانی جیهان جۆش دەکات و چێژ دەبەخشێتە تەماشەکارانی. لەو ماوەیەدا 189 یاریی ئەنجامداوە و 117 جار تۆڕی رکابەرانی هەژاندووە بەمەیش بوەتە گۆڵکاری مێژوویی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، هەڵبەت هەرخۆیشی گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێیە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لەدوا دیداریدا ئەو ساتە خەماوییە ئاشکرا دەکات، کە هاوسۆزانی چاوەڕێن میلی کاتژمێر بوەستێت و نەیەت.
دۆن ئاماژە بەوە دەدات، کە دوای یارییەکانی جامی جیهانی 2022 بەیەکجاری واز لەیاریی کردنی نێودەوڵەتی دەبینێت و ئیدی بەدرێسی پۆرتوگال نابینرێتەوە.