د. ئازا – زاری کرمانجی:
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٦/٢٦، کوڕانی یانەی وەرزشی چۆمان لە شاری بەغدا توانیان پلەی یەکەم بە دەستبهێنن لە پاڵەوانێتی تایکواندۆی عێڕاق لە ئاستی تازەپێگەیشتوان، هاوکات دوای ئەم پاڵەوانیەتیە چەند یاریزانێکی یانەی چۆمان بانگهێشت کراون بۆ هەڵبژاردەی تایکواندۆی عێڕاق.
مامۆستا عیسا بۆ زاری کرمانجی گوتی: وەکو سەرۆکی یانەی وەرزشی چۆمان لێرەوە دەست لەکار کێشانەوەی خۆم رادةطةيةنم دوای ١٢ ساڵ خزمەتکردن لە بواری وەرزشی لە دەڤەری باڵەکایەتی.