زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكى بە ژمارە2546 لە 20/6/2023 واژۆكراوە، دوو زانكۆی نوێ لە هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن و دەلكێندرێن بەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی. ئەوانش زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارییەكان و زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان”.
مەسرور بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی بۆ دامەزراندنی زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستە كردارییەكان و زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان دەركردووە.
لەفەرمانەكەی سەرۆكی حكومەتدا ئەوەش هاتووە: “وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانەكە جێبەجێ دەكات و سەرجەم پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكات.”