محەممەد مەحموود – سۆران:
ساڵانە لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران لە پشووی هاوینە خولەكانی فێربوونی قورئانی پیرۆز بۆ هەردوو ڕەگەزی كوڕ و كچ لە بەشێک لە مزگەوتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە”.
لەم بارەیەوە د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە زۆربەی قەزا و ناحیە و گوندەکان لە ژێرچاودێری ئەوقاف و پێدانی رێنمایی بە مامۆستایانی ئایینی خولی هاوینەی فێربوونی قورئان کراوەتەوە”.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران باسی لەوەشکرد” لەم خولە کوڕان و کچان بەشدارن زیاتر لە هەزار داواکاری هەبووە بۆ بەشداریکردن لەو خولەی هاوینەی فێربوونی قورئان، تا ئێستا رۆژبەرۆژ زیاتریش دەبێت، مامۆستایانمان ئاگادار کردوونەتەوە هەریەکە و لە مزگەوتی خۆی بەپێی رێنماییەکانی ئەوقاف دەتوانن ئەو جۆرە خولانە بەڕێوەببەن، لەکۆتایشدا مەڕاسیمیان بۆ دەکرێت و یەکەمەکان خەڵات دەکرێن و رێز لەو مامۆستایانە دەگیرێت کەوا خولەکانیان بەڕێوەبردووە.