زاری كرمانجی- سۆران:
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، خێرای با لەنێوان ( 15 – 25 ) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ماوەیەکی کەم زیاد دەبێت بۆ سەروی 30 کم بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و باشووری خۆرئاوای هەرێمی کوردستان.
کەشناسی پێشبینی کردووە، پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراورد بەتۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی