زاری كرمانجی-رواندز
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندی یاوەری، چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریان لە سنووری قەزای ڕواندز بـەسەرکردەوە.
قائیمقامیەتی قەزای رواندز بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی یەکشەممە هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهاوڕێیەتی هەریەک لە ئەحمەد قادر حەمەدئەمین قائیمقامی قەزای ڕواندز و بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ و سەرۆکی شارەوانی وەرتێ و بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاو بان و بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی سۆران و ئەندازیارانی سەرپەرشتیار و بەڵێندەری پڕۆژە، لە سەردانێکی مەیدانیدا قۆناغی قیڕتاوکردنی پڕۆژەی ڕێگایی کەڵێتە لە ناحیەی (وەرتێ)ی سەر بەقەزای ڕواندزیان بەسەر کردەوە.
هەر لە درێژەی سەردانەکەیاندا بە ئامادبوونی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبایی سۆران و بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبایی هەولێر، پڕۆژەی وێستگەی موبائیلی (حافیز)یان بەسەر کردەوە، کە بە گوژمەی( ١،٣٧٥،٠٠٠،٠٠٠)یەك ملیار و سێ سەد و حەفتا و پێنج ملیون دینار لەسەر بوددجەی وەزارەتی كارەبا لە ڕێگای بەڵێندەر جێبەجێ دەكرێت.
جێگەی ئاماژە پێکردنە، بە دانانی ئەم وێستگە نوێیە کارەبایی ناحیەی وەرتێ سەر بە قەزای ڕواندز و ناحیەی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمان چارەسەر دەکات.