زاری كرمانجی -سۆران:
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان و گرفتەکانی پەیوەست بە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوانیان لە هەولێر کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر دەکرێت، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
دوای دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی لە (11ـی ئایاری 2023)، بۆ گفتوگۆ و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، کۆبوونەوە و دانوستان لە نێوان لایەنەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی هاتە ئاراوە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین لە وادەی دیاریکراودا ئەنجامبدرێت. لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی هەینی (19ـی ئایاری 2023)، هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی کۆبوونەوە.