ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕەکان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
بەپێی نرخی بۆرسەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، هەروەها لە هەولێریش نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
بانکى ناوەندى عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕی ٢٥٦ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٦٤٠ دۆلار خستە بازاڕەكانەوە كە ٣٢ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٢٤ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٦٤٠ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشرا.