زاری كرمانجی – سۆران :
لیژنەی ئابووری سۆران لە درێژەی گەڕان و چاودێریكردنی بازار و بەهۆی پیسی و مقەبیلاتی نا تەندروست خواردنگەیەك ئاگادار كرایەوە كە سەردانی لیژنەی ئابوری سۆران بكات بۆ گرتنەبەری ئیجرائات بەرامبەری.
تیمی لیژنەی ئابوری سۆران، لەژێر سەرپەرشتی قائمقامی قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێكەوتی ٢٠/٩/٢٠٢٢، دەستی بەسەر هەندێ كالای ماوە بەسەرچوو لە ماركێتێك داگرت ، هەروەها بەهۆی پیسی و ناتەندروستی مقەبیلات، خواردنگەیەك ئاگاداركرایەوە، ئەم دوو شوێنە پسولەی ئاگاداركردنەوەیان پێدراوە كەسەردانی لیژنەی ئابوری سۆران بكەن بۆ وەرگرتنی ئیجرائات لێیان.
ئامانجی لیژنەی ئابوری سۆران هەروەكو خۆیان باسی دەكەن پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و تەندروستی ئەوان لەسەروی هەمو شتێكەوە،
هەروەها هاوشارییان ئاگادار دەكاتەوە، بۆئیستغلال كردنی بازار لەلایەن فرۆشیارانەوە یاخود كالای ماوە بەسەر چوو پەیوەندی بكەن بە لیژنەی ئابوری سۆران:-
ژ.م/ ٠٧٥٠٦٦٢١٨٠٢
ژ.م / سەرۆكی لیژنەی ئابوری / ٠٧٥٠٤٦٧٨٨٣١