ك
زاری كرمانجی-خەلیفان
ئازاد خەلیفانی، ئەندامی سەنتەری رۆشنبیری خەلیفان و بەشدار بووی كۆنفڕانسەكە، بهزاری كرمانجی راگهیاند ” ئەمڕۆ یەكشەممە 25-6-2023 لە هۆڵی بۆنەكانی ناحیەی خەلیفان، بە بەشداری ئەندامانی سەنتەر و رۆشنبیران و بەرپرسانی سنوورەكەو مێوانان، لە ژێر ناونیشانی (وشیاری تاك هەوێنی سەركەوتنە) هەشتەمین كۆنفڕانسی سەنتەری رۆشنبیری خەلیفان ئەنجامدرا، دەستەیەكی نوێی حەوت كەسی، وەك بەرپرس و ئەندامانی سەنتەرەكە هەڵبژێردران”.
گووتیشی ” لەكۆی 10 كەسی پالێوراو حەوت كەس توانیان دەنگی پێویست بەدەست بهێنن، یەكێك لەناویاندا ئافرەت بوو، دواتریش بەدەنگی ئەندامانی سەركەوتوو بیشار رەسول، وەك سەركی سەنتەری رۆشنبیری خەلیفان دیاریكرا.