مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” لە سنوورەكەمان کار دەکرێت، لەسەر جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی ئاو،ی خواردنەوە تەواوی ئەو پڕۆژانە بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆرە.”
مەجرۆم دینۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، دەشڵێت :” چەند پڕۆژەیەکی گرنگی ئاو لە پلاندان، وەک پڕۆژەی ئاوی گوندی کونەمار و پڕۆژەی دانانی تۆری ئاو بۆ گوندی کەونە گوند و پڕۆژەی ئاوی ئینەمسیدیا و دەوروبەری”.
ئاشكراشی كرد ” ئەو پڕۆژانە بە گوژمەی ملیارێک و نەوەد ملیۆن دینار، لەسەر بوددجەی وەزارەتی شارەوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوِەرۆ، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانیان دەکرێت.