زاری کرمانجی – سۆران:
بەپێی راگەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران کە ئاماژە پێكراوە، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٢2نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادارکرانەوە کە دوو کەس پارە و دۆلاری ساختە ساغ دەکەنەوە لەناو بازاری سۆران دەست بەجێ مەفرەزەکانیان گەیشتنە شوێنەکە و توانیان هەردوو کەسەکە كە دانیشتووی وڵاتی تورکیان دەستگیر بکرێن
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەگەڵ دەستگیركردنی دوو تۆمەتبارەکە دەست بەسەر بڕی 10350 دە هەزار و سێ سەد و پەنجا دۆلاری ئەمریکی ساختە لە جۆری 50 پەنجا دۆلاری ئەمریکی ساختە گیرا، هاروەها لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران هەردوو تۆمەتبار ڕاگیران بەپێی ماددەی281 لە یاسای سزادان وە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


