وەرزی كۆكردنەوەی خەرمان لە قەزای ڕواندز دەستیپێكرد
مەهدی محەممەد – ڕواندز :
دروێنە و هەرەوەزی بەشێكی زیندووی باب و باپیرانمانە و لە دێر زەمانەوە كاری پێكراوە و ئێستاشی لەگەڵ دابێت لەلایەن بەشێك لە جووتیاران بەردەوامیان پێ دراوە، جاران باب و باپیرانمان بە گۆرانی و لاوك و حەیران و بەستەوە، دروێنەی بەربوومی ساڵانەی خۆیان دەكرد و بە هەرەوەزییەكی جوانی خزمانە و خەڵكی ناوچەكە كارەكە ئەنجام دەدرا. ئێستا سەرەڕای بوونی ئامرازی پێشكهوتووى دروێنە، هەندێك لە جووتیاران پابەندی ئەو كولتوورە جوانەی پێشوون و بە هەرەوەزی و ئامرازە كۆنەكانەوە دروێنە دەكەن و خەرمان كۆ دەكەنەوە.
وێنەكان دیمەنی زبارەی خەرماكۆیە لە بێشۆران ی قەزای ڕواندز