زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
“سام ئاڵتمان”، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI، لە بەیاننامەیەکی ئەم دواییەدا ڕایگەیاند کە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەتوانێت لە زۆر ڕووەوە ببێتە کێشە بەو خێراییەی کە ئێستا پەرەی پێدەدات، بەڵام سوودەکانی لە زیانەکانی زیاترە و مرۆڤایەتی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە ڕووبەڕووی گرنگترین هەنگاوی مێژووی خۆی دەبێتەوە. هەروەها بە گوتەی ئاڵتمان، زیرەکی دەستکرد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری.
ئاڵتمان لە چالاکیی لوتکەی تەکنەلۆژیای بلومبێرگ لە سانفرانسیسکۆ قسەی کرد سەبارەت بە نیگەرانییەکانی دەوروبەری پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد. وتیشی : پێموایە ئەو هەنگاوەی ئێستا گرنگترین هەنگاوە کە مرۆڤایەتی دەبێت بیگرێتەبەر لەڕووی تەکنەلۆجیاوە و بەڕاستی گرنگی بەو شتە دەدەم.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بە شێوەیەکی شەخسی سوودمەندە لە سەرکەوتنی ئۆپن ئەی، سام ئاڵتمان وتی پارەی پێویستی هەیە و پاڵنەرەکانی کێشە داراییەکان نییە بۆ بەردەوامبوون. ئاڵتمان وتی بەشێک لە سروشتی مرۆڤ ئەوەیە کە بیەوێت بەسوود بیت و کار لەسەر ئەو شتانە بکات کە گرنگن .