زاری کرمانجی – سۆران :
لە ئێستادا کارەکانی قۆناغی یەکەمی دووسایدی دێڵزیان تەنها کاری جوانکاری و رێکخستنی رێگای پیادەی ماوە، بەڵێندەری ئەو پڕۆژەیەش دەڵێت” بەر لەوادەی خۆی تەواومان کردوو لە ئایندەیەکی نزیکیشدا قۆناغی دووەم دەستپێدەکات”.
دڵشاد بایز، بەڵێندەری پڕۆژەی رێگای دوو سایدی دێڵزیان بە زاری کرمانجی راگەیاند” توانیمان کارەکانمان لە پڕۆژەی دووسایدی دێڵزیان بەر لەوادەی خۆی تەواو بکەین، قۆناغی دووەمی ئەو پڕۆژەیەش دەستپێدەکات و رێگاکە درێژدەبێتەوە تاکو بەردەم باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
دڵشاد بایز، گوتیشی” دیزاینی قۆناغی دووەمی ئەو دوو سایدە تەواو بووە ، لەو رۆژانە رادەگێندرێت.