زاری كرمانجی-خەلیفان
رائید هەڵكەوت وەڵاشی، بەرێوەبەری بنكەی پۆلیسی خەلیفان، لە رێگەی زاری كرمانجی دانیشتوانی سنووری ناحیەی خەلیفان، ئاگاداری دەكاتەوە ” بە بڕیاری وەزارەتی ناوەخۆ، لە رێكەوتی ٢٠٢٣-٦-٢٢دەستكراوە بە تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەت، پێویستە هاووڵاتییان سەردانمان بكەن بۆ تۆماركردنی چەكەكانیان، بەتایبەت ئەوانەی چەكی بێ مۆڵەتیان هەیە و تۆمار نەكراوە”.
دەشڵێت ” بۆ تۆماركردنی چەكەكان لەئێستاوە تا بەرواری ٢١/٧/٢٠٢٣ پێویستە تەنها ژمارەی چەكەكانتان بهێنن لە بنكەكانی پۆلیس تۆماری دەكەین، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن و سزای زیندانی و پێبژاردن دەدرێن و دەست بەسەر چەكه كە دادەگیرێت، بەپێی ماددەی ١٥ ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٢.
بۆ تۆمار كردنی چەك ئەو بەڵگەمامانە پێویستن
1- دوو وێنەی مامەڵەی خاوەنەكەی
2- كارتی نیشتیمانی
3- كارتی زانیاری
4_ چەك یان بەوێنە ژمارە و جۆری چەك
٥_ پسولەی خۆراك