زاری كرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكات لە ڕۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بێتەوە.
بەپێی راگەیاندراوی كەشناسی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە پلەكانی گەرما بهراورد به دوێنىێ (١ – ٢) پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە .
هاوكات محەممەد كەمال شارەزای كەشناسی، هێما بۆ ئەوە دەكات كە سبەی رۆژی دووشەممە تۆپەڵە هەوایەكی گەرم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما لە گەرمیان و كەركووك دەگاتە (48) پلەی سیلیزیی.
شارەزایەكی كەشناسی عێراق یش هۆشداری دەدات كە 5 رۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو پلەكانی گەرمای بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق دەگاتە 50 پلەی سەدی.
ریاز قورەیشی، كەشناسی عێراقی دەڵێت: “تا كۆتایی ئەم مانگە كەشوهەوا بەتەواوی گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما بۆ 46 پلەی سەدی بەرز دەبنەوەو لە 5 رۆژی سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتووش پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی بەسرە و میسان و زیقار و واست دەگەنە 50 پلەی سەدی.”