زاری كرمانجی-چۆمان
كەلە شاخێكی سروشتیی و سەرەنج ڕاكێش دەكەوێتە كوێستانەكانی باڵەكایەتی لە سنووری ناحیەی گەڵاڵە سەربە قەزای چۆمان، بە بەردی (بووك و زاوا) ناودەبرێت.
لای خۆیەوە د.دلاوەر جەوهەر مامۆستای زانكۆ و لێكۆلەر، خەڵكی ناحیەی گەڵاڵە سەربە قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” لە كوێستان و ناوچە شاخاوییەكانی سنوورەكەمان، چەندین دیمەنی نەوازەو سەرەنج ڕاكێش بەرچاو دەكەون، یەكێك لەوانەش بریتییە لە بەردی (بووك و زاوا) كە دەكەوێتە كوێستانی بەردە بووك”.
ئاماژەی بەوەش كرد ” هەرچەند بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەم لەسەری كردووە هیچ ئەفسانەیەك یان بەڵگەیەكی زانستی نییە لەسەر ئەم بەردە كە باسی لێوەكرابێت، بەڵام دیارە ئەگەر سەیری سروشتی بەردەكە بكەیت، لە سەرەوەی بۆتە دوو لەت، بەمەش دیارە كەسانێك ناویان ناوە بەردی (بووك و زاوا)”.