زاری كرمانجی-رواندز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە ” ئاگاداركراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ جێگر عهبدالواحید موسا، لە هەبوونی رووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لادان لەرێگا و وەڕگەرانی ئۆتۆمبیلی جۆری ” تۆیۆتا كامری ” لە دۆڵی ئاكۆیان لە سنووری قەزای رواندز، خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبوو”.
داواكاریشن لە شوفێران پابەندی یاسا و هێما و رێنمایەكانی هاتووچۆ بن، لە پێناو پاراستنی سەروماڵی خۆیان و هاووڵاتییان.