زاری كرمانجی-چۆمان
بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان، ئامادەكاری دەكرێت بۆ پێشوازی كردن لە گەشتیاران لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان.
هەڵگورد محەمەد ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بەمەبەستی ئاگادار بوون لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی کردن لەگەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان و پێدانی ڕێنمایی و چاودێری کردنی نرخی شەو مانەوە لە پرۆژە گەشتیاریەکان، چەند شوێنێكی گەشتیاریمان لە سنوورەكەمان بەسەر كردنەوە”.
گووتیشی ” ئامادەکاری تەواو کراوە لە لایەن سەیرانگەو پڕۆژە گاشتیارییەکانی سنوورەكەمان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربان.