پشتیوان کەریم- جاحی ئۆمەران:
بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە بارەی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەزاری کرامانجی راگەیاند:” جمووجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، لەگەڵ کۆتایی هاتنی خوێندن و هاتنی وەرزی هاوین، بەرێژەیەکی بەرچاوو رووی لە زیادبوون کردووە”.
سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گووتیشی:” جمووجۆڵی بازرگانی ئاساییە رۆژانە لەرێگەی دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیە، هەروەها بەپێیی ئەو رێکەوتنەو لێکتێگەیشتنەی کە کراوە لە نێو هەردوو وڵات هەموو ساڵێک رۆژی یەکەمی نەورۆز و رۆژی یەکەمی جەژنی رەمەزان و قوربان بۆ ماوەی یەک رۆژ جمووجۆڵی بازگانی دەوەستێت و رۆژی دواتر ئاسایی دەبێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” بەو پێیەش رۆژی چوارشەمەی ئەم هەفتەیە یەکەو رۆژی جەژنی قوربان، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازكە دەوەستێت، تەنها جمووجۆڵی گەشتیاری ئاسایی دەبێت .”