محەممەد مەحموود- سۆران :
ئەمڕۆ شەممە ٢٤-٦-٢٠٢٣ پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی کۆتایی پێهات و لەدوای جەژن ئەنجامەکان رادەگهێندرێن.
وڵات عوسمان، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان لە سنووری ئیدارەی سۆران سەرکەوتووانە بەڕێوەچوون، گرفێکی ئەو تۆ نەهاتە پێش شایەنی باسکردن بێت”.
وڵات عوسمان، گوتیشی” لە دوای جەژن ئەنجامەکان راگێندرێن و تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ لە ٦-٨ ئەنجامدەدرێن.
لە سنووری پەروەردەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ١٣٧ هۆڵ تاقیكردنەوەكان ئەنجام دران، هەروەها لەكۆیی ٧١٠٠ قوتابی ٤٠٩٨ قوتابی لە بەشی زانستی و ٣٠٠١ قوتابی بەشی وێژەین، هەروەها یەك قوتابی لەبەشی پیشەیی بەشداربوون لە تاقیكردنەوەكان.