زاری كرمانجی-چۆمان
یۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنی جێ بەجێ كردنی رێنماییەكان بۆ جەژنی قوربان و خۆ پاراستن لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون ، قائیمقامیەتی قەزای چۆمان كۆبونەوەیەكی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان ڕێكخست.
بە سەرپەرشتی سوارا ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان، كۆبونەوەیەك بۆ رێكخستنی كاوبارەكانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان تایبەت بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان و ڕێكارەكانی نەخۆشی تای خوێن بەربوون ئەنجام درا”.
لە كۆبونەوەكەدا تیشك خرایە سەر ڕێگری كردن و چۆنیەتی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، دوای گفتوگۆ كردن و گۆڕینەوەی ڕا و پێشنیاری ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە، لەپێناو پاراستن و سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتییان”.
رۆژانی جەژنی قوربان لە چوارچێوەی ڕێنماییەكان هاووڵاتییان قوربانییەكانیان ئەنجام بدەن، هەروەها پارێزگاری لە پاك راگرتنی گەڕەك و شەقامە گشتییەكان بكەن.