پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەرپرسی نوسینگەی حەج وعومرەی سۆران، لەبارەی دۆخی حاجیانی ئیدارەی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند:” سەرجەم حاجیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەلامەتن.
مەلایوسف ئەحمەد مستەفا، ئاشكراشی كرد:” حاجیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی سەرجەم خزمەتگوزاریەكانیان بۆ دابینكراوە لەخواردن وهۆتێل وهاتووچۆ، رۆژانە حاجییان ئەركەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن.
هاوكات لەبارەی ئەو هاوكاری و بەخششەی كە حەج وعمرەی عێراق بەحاجییانی دەدات، یوسف ئەحمەد، گووتی:” بۆ ساڵی دووەمە دەستەی حەج وعومرەی عێراق كە داهاتیان لەدەستی خۆیانە بڕی 700ریاڵ وەك بەخشش دەدەن بە حاجیانی خۆیان، بەڵام حاجیانی هەرێمی كوردستان ئەو بەخششەیان پێ نادرێت بەو پێییەی داهاتی حەجی حاجیان لەدەستی خۆیان دانییە، بۆیە حاجییانی هەرێمی كوردستان بێ بەش دەبن لەم هاوكاری و بەخششە”.