ئامادەکردن و نووسینی: ڕزگار کورد
نووسینەوەی مێژوو بۆ خۆی زانستێکی تایبەتی مرۆڤایەتییە. بریتییە لە توێژینەوە و بەدواداچوونی ڕووداو و لێکەوتەکانی بە شێوەیەکی بابەتیانە و دوور لە کاریگەری تێگەیشتنی شەخسی.
ئاشکرایە لەبەر چەندین هۆکار تاکوو ئێستا مێژووی کورد وەکوو ئەوەی پێویستە و ئەوەی ڕویداوە و هەبووە نەنووسراوەتەوە. بەشێکی زۆریش لەلایەن بێگانە و دوژمن نووسراوەتەوە
ئەو مێژووەی دوژمن دەینووسێتەوە پڕیەتی لە چەواشەکاری و نادروستی لایەنی بەرامبەر بە دز و چەردە و تاوان بار دەزانێت . هەمیشە لە نووسینی مێژوو لەلایەن دوژمنانی کورد ناوزڕاندن و تاوان بارکردنی کورد دەبینرێت .
لەم ڕوانگەیەوە (ئیبن خەلدوون)
دەڵێت “مێژوونووس نابێت بە هیچ شێوەیەک بکەوێتە وەسف کردن یان لێکەم کردن”
لە مێژووی کورد بە زەقی ئەمە دەبینرێت کەوا ئەو نووسەرانەی مێژووی کوردیان نووسیوەتەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری یەکێک لەم لایەنانە، بەڵام ئەم جۆرە نووسینانە لە چوارچێوەی ئەرکی مێژووی و ئینسانی ئەخلاقی نابینرێت . نووسین و تۆمارکردنی مێژوو بەبێ ڕاستگۆی و لێکۆڵینەوە کارێکی سەقەتە.
بەم هۆیە دەمەوێت چەند سەرنجێک لەسەر کتێبی
(کوردەکان )
نووسینی (حەسەن ئەرفەع)
وەرگێڕانی(سامان عەبدوڵڵا) بدەم
حەسەن ئەرفەع
لەساڵی 1920 یەکێک بوو لە فەرماندەی هێزی سوارەی ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی (سمکۆی شکاک)
حەسەن ئەرفەع و ئیبراهیم ئەرفەعی برای هەردووکیان لە فەرماندە بەرزەکانی ئێران بوونە.
لەساڵی 1944تا1946 بوو بە سەرۆکی ئەرکەکانی سوپای ئێران چەندین جار لەگەڵ پێشەوا (قازی محەممەد)گفتوگۆی کردە لە ساڵانی 1958تا 1961 وەک گەورە باڵیۆزی ئێران لە تورکیا دەست بەکار بووە.
ئەم کتێبە لە چوار بەش پێک هاتووە بەگشتی باسی مێژووی کوردە
ئەوەی جێگای دیدگا کردنە نووسەر نەیتوانیوە بێلایەن بێت و کەوتووەتە ژێر کاریگەری نەتەوەی خۆی و هەستی لەشکرەکانی (سەربازی) یەک لایەنە باسی کۆمەڵێک پرس و بابەتی کردووە بەتایبەتی لە چەند شوێنێک کەوا دەست نیشانمان کردوون
کاتێک کە ئازەربایجانمان لە دیموکراتەکان سەندەوە خەڵکی بە خۆشی و شادی پێشوازییان لێ کردین سەرکردەکانی دیموکرات لە ترسی ئەوەی نەکوژرێن لەلایەن خەڵک ڕایان کرد . ئەمە هەڵەیە و دوورە لە ڕاستی.
چونکە بە پشت بەستن بەو خۆشەویستییەی قازی محەممەد لەناو خەڵکی دا هەیبووە و تا ئەمڕۆش هەر ماوە ئەم خۆشەویستییە لەلای کورد. چۆن دەکرێت بگوترێت قازی محەممەد لە ترسی خەڵک هەڵهات؟! بەڵکوو پێشەوا لەلای خەڵک مایەوە لە کاتێک دەیتوانی خۆی دەرباز بکات، بەڵام ئەو مردن و سێدارەکەی لا باش تر بوو بەوەی لەناو نیشتمان و خەڵکەکەی خۆی بمێنێتەوە و لەوەی ڕابکات.
٢. پێی وایە کۆمیتەی ( خۆیبوون ) لە پاریس (شەریف پاشا) بەڕێوەی بردووە. دووبارە نووسەر کەوتووەتە هەڵەیەکی مەزن .
و. چونکە ڕێکخراوەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردی (کوردایەتی) بوون کە پاڵپشتییان لە سەرهەڵدانی شۆڕەشی ئارارات دەکرد، ئەم کۆمەڵەیە لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ دامەزرا.
٣. سەبارەت بە شۆڕەشی شێخ سەعیدی پیران نووسەر وا دەبینێت شۆڕشەکە لەلایەن ئیسلامییەکانی دەرەوەی کورد ئاراستەکراوە.
و. نووسەر ڕەنگبێ تەنیا لە دیدی ئەم هەواڵانەی پێی گەیشتووە دوابێت بێ ئاگا لەوەی شۆڕەشی شێخ سەعید شۆڕشێکی نەتەوەی بوو بە ئاراستەکردنی کۆمەڵەیەکی نەتەوەی هاتە بوون ئەمیش کۆمەڵی ئازادی کورد یان (جڤاتا خۆسەریا کورد)
سەبارەت بە لەسێدارەدانی شێخ سەعید نووسەر دەڵێت کەوا (9) کەس لەگەڵ شێخ سەعید لە سێدارە دراون؟
و. لە ڕاستی دا شێخ سەعید و 47 هاوڕێ لەسێدارەدران لهـ 28/6/1925
٤. حەسەن ئەرفەع دەڵێت بارزانییەکان خەڵکی باکووری هەولێرن !!؟
و. ئەمە لە کاتێک (مەسعوود بارزانی) لە کتێبی (شۆڕەشی یەکەمی بارزان 1931و1932)بنەچەی خۆیان دەگڕێنێتەوە بۆ سولالەی میرانی (ئامێدی)
سەبارەت بە (شێخ ئەحمەد) نووسەر دەکەوێتە هەڵەیەکی مەزن ئەمەش دوای ئەوەی پێی وایە (شێخ ئەحمەد ) ڕێبازێکی لە بیری ئیسلام و مەسیحی داڕشتووە . و مۆڵەتی داوە بە خواردنی گۆشتی (بەراز )و بە حەڵاڵی داناوە ئەمە بووەتە هۆی دوژمنایەتی لەنێوان بارزانییەکان و برادۆستەکان
و. لە کاتێک شێخ ئەحمەد یەکێک بووە لە کەسە لەخواترس و دیندارەکانی دەڤەری بارزان بووە. هەوڵی داوە چەندین چاکسازی لە بواری ژینگەدۆستی و کۆمەڵایەتی بکە .
ئەمە و چەندین هەڵەی تری باو لەم کتێبە بوونیان هەیە بۆیە من ئەم باسە دەورووژێنم بۆ ئەوەی بەئاسانی نەکەوینە ژێر کاریگەری نووسین بەتایبەتی نووسینی مێژوو ئەگەر لەلایەن هەر کەسێکەوە نووسرابێت بەتایبەتی ئەگەر لەلایەن دوژمن نووسرابێتەوە دەبێت بە چاوی سەرنج و ڕەخنە لێی بڕوانین
































































