ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ زیاتر گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕێژەیەک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ئێستا بە ٩٠ دۆلار و ٩٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەی دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٦٢ بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٤ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.