زاری كرمانجی – سۆران:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ شەممە بانكەكان كراوەدەبن و موچەی چەند شوێنێكیش دابەش دەكرێت .
لە خشتەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ئەمڕۆ 24ی 6ی 2023، موچەی مانگی 5ی ” ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاكەوتن، كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، هەروەها زیندانیە سیاسیەكان و كار و باری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دابەش دەكرێت”.
جێگەی ئاماژەیە، جكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە موچەی تەواوی دەستە و وەزارەتەكان بەرلەچەنی قوربان دابەش دەكات”.