زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی نووسراوێكی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێرداروە تیادا تائكید لەسەر هەڵگرتنی گشت تاسەكەكانی سهر شەقام و كۆڵانەكان كراوەتەوە.
دەقی نووسراوەكە:
بەپێی ئەو دەستەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی گشت تاسەكانی رێگا و بەردەم قوتابخانە و شەقام و كۆڵانەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران”.
بۆ ئەم مەبەستە نوێنەری قائییمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران و نوێنەری سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران و بەشی هاتووچۆی سۆران، راسپێردراون بۆ جێبەجێ كردنی بڕیارەكە.