زاری كرمانجی-چۆمان
لەسەر بوددجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكرا بە كۆنكریتكردنی شەقامێكی گەڕەكی شۆڕش، لە سەنتەری قەزای چۆمان.
مخلیس ناوەندەیی سەرۆكی شارەوانی چۆمان بەزاری كرمانجی راگەیاند ” لە بەردەوامی كار و پڕۆژە حزمەتگوزارییەكانمان دەستكرا بە كۆنكریتكردنی شەقامێكی دیكە لە گەڕەكی شۆڕش، كە دانیشتووانی ئەو گەڕەكە ماوەیەكی زۆر بوو، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریەوە گرفتی هاتووچۆ و ئاوەڕۆیان هەبوو، بە كۆنكریتكردنی شەقامەكە گرفتەكەیان چارەسەر دەبێت”.
گووتیشی ” كارەكانی ئەو پڕۆژەیە لەسەر بو]دجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە بە پشتیووانی بەردەوامی ڕاستەوخۆی قائیمقامی قەزای چۆمان، لە لایەن كۆمپانیای بەهات ئەنجام دەدرێت.